لە رۆخى رووبارەکە دوورکەونەوە
ئاگاداربن ئاوى پڕۆژەى هایدرۆپاوەرى دێرەلوک بەر دەدرێتەوە
964+
هێڤى دێوالى- دهۆک
بۆ ماوەى 24 کاتژمێر، ئاوى پڕۆژەى هایدرۆپاوەرى دێرەلوک بەردەدرێتەوە، بەڕێوەبەرى ناحیەکەش داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە رۆخى رووبارەکە دووربکەونەوە.
رێبەر سادق، بەڕێوەبەرى ناحیەى دێرەلوک بە 964ـى وت،”لە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 24 کاتژمێر، ئاوى پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک لەسەر رووباری زێى گەورە، بەردەدرێتەوە”.
داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات، لە رۆخى رووبارەکە نزیک نەبنەوە، ئەوەش بەهۆى بەرز بوونەوەى ئاستى ئاوەکە.
بە وتەى بەڕێوەبەرى ناحیەى دێرەلوک، بەردانەوەى ئاوەکە بۆ بەرهەمهێنانى کارەبایە بە شێوەى تێست.
964 دەزانێت، هەموو مانگێک چەند رۆژێک ئاوی رووباری زێى گەورە دەگرنەوە بۆ ئەوەی بە شێوەى تێست کارەباى لێ بەرهەم بهێنن.
پڕۆژەکە لە ساڵى 2016 دەست بە دروستکردنى کراوە و لە ساڵى 2021 تەواو بووە، بەڵام تەنیا وەک تێست کارى پێدەکرێت و بە فەرمى نەکراوەتەوە، پڕۆژەکە پێویست بوو 37 مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنێت، بەڵام تائێستا تەنها حەوت مێگاواتى لێ بەرهەمدەهێنرێت.
زانیاریی زیاتر لەسەر پڕۆژەکە:
– ئه‌م پڕۆژەیه پێكدێت له به‌ربه‌ستێكی ئاولادهرو ئاووهرگر و تونێڵێك به درێژی 100 مەتر و به‌رزی 17 مەتر و كه‌ناڵی ئاو و حه‌وزی نیشتن و ژووری وزه و دوو یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و وێستگه‌یه‌كی132 کەى ڤى.
– بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ ته‌واوی پڕۆژەكه 151.8ملیۆن دیناره
– ئه‌و به‌نداوه‌ی لێی دروست ده‌كرێت به‌رزییه‌كه‌ی 11 مه‌تر ده‌بێت
– چه‌ند فیلته‌رێك له‌سه‌ر ڕێڕەوی ئاوه‌كه داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پیسی و زبڵ و خاشاكێك له كۆتاییدا نه‌مێنێته‌وه.
– وێستگه‌كه له دوو تۆڕباینی گه‌وره پێك هاتووه كه هه‌ر یه‌كێكیان بڕی 18.8 مێگا ڤۆڵت ئه‌مپێر كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت واتە به هه‌ردوو تۆڕباینهكه نزیكه‌ی 38 مێگا ڤۆڵت ئه‌مپێر كاره‌با به‌رهه‌م دێنن و دواتر به تۆڕی نیشتیمانییه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه.
– ڕۆژانه زیاتر له 300 كه‌س له‌م پڕۆژە‌یه‌دا كار ده‌كه‌ن كه 15%ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن.
– ته‌واوی ئه‌ندازیاره‌كان كوردن له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌ندازیاری ئیتاڵى وەک هاوکاریان.
– ئه‌م پڕۆژەیه به دۆستی ژینگه‌ش داده‌نرێت، چونكه له‌سه‌ر ئاو كار ده‌كات و هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپی بۆ سه‌ر ژینگه نییه.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح