چه‌ند گەنجێكی قەڵادزێ چاڵ و چۆڵى نێوان دوو ناحیه پڕده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند گه‌نجێكی قه‌ڵادزێ به‌شێویه‌كی خۆبه‌خش چاڵ و چۆڵى رێگاى نێوان دوو ناحیه‌ى سنووره‌كه‌یان پڕده‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بتڵێك غاز و ئامێرێكی تواندنه‌وه‌ى قیڕ و خاكه‌نسێك بۆ ئه‌م كاره به‌كارده‌هێنن.
ماوه‌یه‌كه رێگاى سه‌ره‌كى نێوان هه‌ردوو ناحیه‌ى ژاراوە و سەنگەسەر له ئیداره‌ى راپه‌ڕین پڕ چاڵ و چۆڵ بووه و له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمیشه‌وه تا ئێستا چاك نه‌كراوه.
رابه‌ر مه‌حمود، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ى قه‌ڵادزێ كه دەستیان به پڕكردنه‌وه‌ى چاڵه‌كان كردووه به 964ـى وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێك بڕیاریان داوه ئه‌م كاره بكه‌ن، چونكه ده‌ڵێت “هه‌ستمان كرد حكومه‌ت له‌ئاست ئه‌م كاره بێخه‌مه”.
وتیشی “له‌دوێنێوه ده‌ستمان به‌م كاره كردووه و ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام ده‌بین تا ته‌واوى چاڵه‌كانى ئه‌م رێگایه پڕده‌كه‌ینه‌وه”.
رێگاكه‌ى نێوان ئه‌م دوو ناحیه‌یه زیاتر له یه‌ك كیلۆمه‌تره و به‌قسه‌ى ئه‌م گه‌نجه‌ش نزیكه‌ى 20 چاڵى گه‌وره‌ى لێ دروستبووه.
به‌قسه‌ى رابه‌ر، به‌نیازن له‌دواى چاككردنى ئه‌م رێگایه، بچنه ناو سه‌نته‌رى قه‌ڵادزێ و له‌وێش كۆمه‌ڵێك چاڵ له‌ناو شه‌قامى بازاڕه‌كه‌یدا دروست بوونه، ئه‌وانیش پڕده‌كه‌نه‌وه.
رابه‌ر ده‌ڵێـت، بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م كارانه‌یان ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، چونكه شه‌قام و رێگاكان زیاتر په‌یوه‌ندیان به‌وانه‌وه هه‌یه.