ماڵی بە هەزار دینار

لە بری شارەوانی چەند ماتۆڕێک زبڵی ماڵەکانی پیرەمەگرون کۆدەکەنەوە

964+

بەرزان عوسمان- پیرەمەگروون

بەهۆی کارنەکردنی کۆمپانیای پاککەرەوەی زبڵ و خاشاک هاوڵاتیانی ناحیەی پیرەمەگروون هەراسان بوون و ئێستا لەبری ئەوان چەند کەسێک زبڵی هەرماڵێک بە هەزار دینار فڕێدەدەن.

شۆفێری ماتۆڕێکی سێ تایە کە زبڵی هاوڵاتیان فڕێدەدات بۆ 964 وتی، سێ رۆژە ئەو کارە دەکەن و بۆ هەر ماڵێک هەزار دینار وەردەگرن رۆژانە تا نزیکەی 20 هەزار دینار پەیدا دەکەن.

وتیشی، شارەوانی شوێنی بۆ دیاریکردوون و ئەوانیش ئەو زبڵ و خاشاکەی کۆیدەکەنەوە دەیبەنە ئەو شوێنە.

هاولاتییەکی پیرەمەگرونیش دەڵێت، ماوەی 11 رۆژە کۆمپانیا زبڵی گەڕەکەکەیانی فڕێنەداوە و ئێستا دەبێت هەزار دینار بدەن بەو ماتۆڕانە تاوەکو فڕێیبدەن ئەوەش بارگرانی بۆ دروستکردوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زبڵ پیرەمەگرونی هەراسانکردووە

زبڵ پیرەمەگرونی هەراسانکردووە