پۆلیس چی دەڵێت؟

لە کەلار زیندانییەک ھەڵات

+964
میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمشەو سێشەممە 20.2.2024، زیندانیەک براوەتە نەخۆشخانەی شەھید ھەژار لە کەلار بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام لەوکاتەدا ھەڵاتووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە 964ى وت، “زیندانیەک بۆ چارەسەر براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، بەڵام فرسەتی ھێناوە و رایکردوە”

پەیامنێری 964، پەیوەندی کرد بە عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئەو هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی، لە ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنەوەی ئەو زیندانیەی هەڵاتووە، لیژنەشیان پێکھێناوە ھەرکەسێک کەمتەرخەم بووبێت لەو بابەتە، سزا دەدرێت”

ئەو کەسە بە ماددەی 443 کە دزییە، زیندانی کراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

گۆهدار زێباری ماوەی زیندانیکردنی تەواو کرد و ئەمڕۆ ئاز...

گۆهدار زێباری ماوەی زیندانیکردنی تەواو کرد و ئەمڕۆ ئازاد کرا