نەورۆز یەکسان بوو

كلاسیكۆی عێراق به‌ یه‌كسانی كۆتایی هات و دهۆك و نەورۆزیش بردیانەوە

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مشه‌و یاریی كلاسیكۆی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له‌ نێوان زه‌وڕا و قوه‌ جه‌وییه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات و دهۆكیش سێ خاڵی به‌ده‌ستهێنا.

یاریی كلاسیكۆ له‌ گه‌ڕی 15ی خوله‌كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا له‌ یاریگه‌ی مه‌دینه‌ له‌ به‌غدا به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، كه‌ یاریگه‌كه‌ پڕ بوو له‌ هانده‌رانی هه‌ردوو یانه‌ و كه‌شێكی جه‌ماوه‌ری و وه‌رزشیان دروست كردبوو.

یارییه‌كه‌ به‌هێز و توندوتیژ بوو، له‌ كۆتاییه‌كه‌شیدا هه‌ندێك گرژی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی زه‌وڕا داوای لێدانی سزایان كرد، به‌ڵام ناوبژیوان هیچی نه‌گوت، هه‌ر به‌ هۆی ناڕه‌زاییه‌كانیشه‌وه‌ ناوبژیوانی یاری راهێنه‌ری یانه‌ی زه‌وڕای به‌ كارتی سوور ده‌ركرد.

دهۆک و نەورۆزیش بردیانەوە
هه‌ر ئه‌مڕۆ یانه‌ی دهۆك بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی تۆمار كرد و له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌ 3-0 گۆڵ له‌ یانه‌ی نه‌فتی میسانی برده‌وه‌.
یانه‌ی نه‌ورۆزیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا خاڵێكی ده‌ستكه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی نەورۆز بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە قاسمی بردەوە..

یانەی هەولێر بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد

یانەی هەولێر بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد