په‌روه‌رده: "99%ـى قوتابخانه‌كان كراونه‌ته‌وه"
سبه‌ى فرۆشگاى 16 قوتابخانه‌ی كۆیه به‌كرێ ده‌درێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پەروەردەی کۆیە 16 فرۆشگاى ئه‌و قوتابخانانه به‌كرێ ده‌دات كه پێشتر به‌هۆى دانانى نرخێكى زۆر له‌سه‌ریان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كرێ نه‌گیرابوون، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ش پێشتر به‌كرێیان گرتووه هه‌وڵیان داوه داشكاندنیان بۆ بكه‌ن.
به‌كرێدانه‌كه سبه‌ى چوارشه‌ممه له رێگه‌ى زیادكردنى ئاشكراوه لە دیوانی پەروەردەی کۆیە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
قوتابخانه‌كان بریتین له مه‌هاباد، سیابۆ، ئەردەلان، کۆیەی یەکەم، مەنفی، گەشتیاری بنەرەتی، زانستی بنەرەتی، حاجی قادر، کوردانی رۆژئاوا، هەرمۆتەی بنەڕەتی، هەواران، د.عومه‌ری بنەرەتی، ئیلام، سێ‌گرتکان، رێوان و ئیلینجاخ.
شه‌هێن عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى كۆیه به 964ـى وت، ئه‌و فرۆشگایانه‌ى سبه‌ى به‌كرێ ده‌درێن دواخستنهكهیان په‌یوه‌ندی به بایكۆته‌وه نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه بووه له‌كاتى خۆیدا هاوڵاتیان پاره‌یه‌كى كه‌میان پێداوه.
له مانگى ته‌مموزى ساڵى رابردوو به‌شێك له فرۆشگاى قوتابخانه‌كانى كۆیه، لهرێگاى زیادكردنى ئاشكراوه به‌كرێ گیران، به‌هۆى بایكۆت و داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كانیش خاوه‌ن فرۆشگا‌كان داوایان كردبوو لێخۆش‌بوونیان بۆ بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده ده‌ڵێت “داوامان كردووه داشكاندن بۆ خاوه‌نى ئه‌و فرۆشگایانه بكرێت كه له‌كاتى بایكۆتكردن نه‌یانتوانیوه فرۆشگاكانیان بكه‌نه‌وه”.
دووپاتشیكردهوه له سنوورى په‌روه‌رده‌كه‌یان 99%ـى ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌رگاكانیان كراوه‌ته‌وه و ده‌ستیان به پڕۆسه‌ى خوێندن كردووه‌ته‌وه.