لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
دوو کەس لە کەرکوک
لەسەر بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی بانگەشەکردن بۆ داعش دەستگیر کران
964+ به‌شی عه‌ره‌بی
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ سێشەممە 20.2.2024 ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دوای 24 کاتژمێر له بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی بانگەشە بۆ داعش لە کەرکوک، دوو کەسیان ده‌ستگیر كرد، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا دانیان بەوەدا ناوە پەیوەندییان بە رێکخراوەكه‌وه هەیە.
له بەیاننامەیەکدا، كه كۆپییه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه، ئاسایشی نیشتمانی ده‌ڵێن، “مەفرەزەکانیان لە پارێزگای کەرکوک توانیان دوو تیرۆریست دەستگیر بکەن کە گرتەی ڤیدیۆییان بڵاوکردووه‌ته‌وه، كه بانگه‌شه‌یه بۆ داعش و بە ئامانجی هەوڵدانیان بۆ دروستكردنی کاریگەری لەسەر سەقامگیری ئەمنی”.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، “تیمێکی کاری تایبەتمەند پێکهێنرا، هەوڵی هەواڵگری چڕکرایەوە، و رەزامەندی دادوەری وەرگیرا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دوای 24 کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانیان، دوو كه‌سه ده‌ستگیر بكرێن”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، “دوو كه‌سه‌كه دانیان بەوەدا ناوە پەیوەندییان بەو رێکخراوە تیرۆریستییە هه‌یه و ئامانجیان له بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییه‌كان تێکدانی سەقامگیری ئاسایش و بڵاوکردنەوەی ترس لە دڵی خەڵک و پەکخستنی کاری دەزگا ئەمنییەکان بووه”.
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا 20 كه‌سیان له چه‌ند شارێكی عێراق به پێی یاسای ماده‌ی (4/1 تیرۆر) ده‌ستگیر كردووه و راده‌ستی دادگا كراون.