دیمه‌نێكی كاركردن بۆ پاراستنى دیوارى پڕۆژه‌ى ئاوى تافان... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاو و ئاوه‌ڕۆی سلێمانى
"مه‌ترسی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ئاوى تافان نیه"
قه‌ره‌داغ دڵخۆشه به سه‌رڕێژبوونى به‌نداو و پۆنده‌كانى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بارانى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردوو به‌لاى قه‌ره‌داغییه‌كانه‌وه جێگه‌ى دڵخۆشییه، چونكه قایمقام ده‌ڵێت، ته‌واوى به‌نداو و پۆنده دروستكراوه‌كان سه‌رڕێژ بوونه و هیچ زیانێك به‌ر سنووره‌كه‌یان نه‌كه‌وتووه .
به‌نداوه‌كانى ئه‌ستێڵ و ئالیاوه له‌و به‌نداوه فه‌رمیانه‌ن كه له سنوورى قه‌زاى قه‌ره‌داغه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه دروستكراون، ژماره‌یه‌كى زۆرى پۆندی ئاویش هه‌ن كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دروستكراون.
رەئوف شێخ کەمال قایمقامی قەزاى قه‌ره‌داغ بۆ 964 دووپاتى كرده‌وه كه به‌هۆى بارانبارینه‌كه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایی، جگه له سوود، هیچ زه‌ره‌ر و زیانێك به‌ر سنووره‌كه‌یان نه‌که‌وتووه.
وتیشی “ته‌واوى به‌نداو و پۆنده ئاوییه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌مان سه‌رڕێژ بوونه”.
به قسه‌ى قایمقام، رێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى له سنوورى قه‌زاكه‌یان زۆرترینه كه تا ئێستا 775 ملیمه‌تر باران باریوه.
له‌باره‌ى بوونى مه‌ترسی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ئاوى تافان، كه ئاوی پاك بۆ ته‌واوى قه‌ره‌داغ دابین ده‌كات، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، مه‌ترسییه‌كى واى له‌سه‌ر نه‌بووه، ئه‌وه نه‌بێت دیواره‌كه‌ى به‌هۆى ئه‌و جۆگه‌ڵه ئاوه‌ى به‌ته‌نیشتییه‌وه ده‌ڕوات مه‌ترسی بنكۆڵبوونى لێده‌كرا، به‌ڵام به هاوكارى ئاو و ئاوه‌ڕۆی سلێمانى چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته‌ش كراوه.
قایمقام ده‌شڵێت “ده‌رخسته‌مان بۆ دروستكردنى دیوارێكی نوێ بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه كردووه، كه به به‌رزى دوو مه‌تر بۆى دروستبكرێت، له داهاتوودا ئه‌نجامى ده‌ده‌ین”.