له كوێ بوو؟
به‌م شه‌وه گه‌نجه ونبووه‌كه‌ی دهۆك دۆزرایه‌وه
+964
زەید کۆچەر- دهۆک
گه‌نجێكی دهۆك كه باری ته‌ندروستی باش نییه، به‌م دره‌نگی شه‌وه له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له به‌یانییىه‌وه له كه‌سوكاری ون ببوو.
عه‌قید هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك له‌م باره‌یه‌وه به 964ی وت، كه‌سوكاری گه‌نجه‌كه په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه كرد و خه‌ریكی گه‌ڕان و سۆراغ بووین، به‌م شه‌وه له هه‌ولێر دۆزیمانه‌وه”.
وتیشی، له هه‌ولێر له نووسینگه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له نێوان شاره‌كان، گه‌نجه‌كه دۆزرایه‌وه و ده‌یگه‌ڕێنینه‌وه بۆ لای كه‌سوكاری له دهۆك”.
گه‌نجه‌كه، كه ناوی “ئ. ح”ـه و ته‌مه‌نی 22 ساڵه و دانیشتووی دهۆكه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ماڵ چووبووه ده‌ره‌وه و هیچ سۆراغی نه‌بوو.
بەهزاد حەسەن، برای گەنجەكه بە 964ی وت، “براکەمان لە کاتژمێر 9ی بەیانی لە ماڵەوە دەرچوو بوو، بێ ئەوەی کەس ئاگاداری بێت و هیچ زانیارییەکمان لەسەری نه‌بوو، پێشتر ئاوا دەردەچوو و زیاتر سەردانی زاخۆ و پردی دەلالی دەکرد دواتر دەچووە ماڵە خزمەکانمان، بەڵام ئەمجارە نەچووبووه ئه‌وێ و هیچ سۆراغیشی نه‌بوو”.
وتیشی، براکەمان نەخۆشی دڵی هەیە و چاوەکانی زەعیفن و گوێیەکانیشی گرانن و زۆر بە کەمی گوێی لێدەبێت، هەروەها لە کاتی قسەکردندا زمانی دەگیریت و چه‌ند نەخۆشییه‌كی هەیە، بەڵام کەسێکی ژیر و تەواو و عاقڵە و بۆ جاری یەکەمە بەم شێوازە ون دەبێت”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا