وێنه‌ى ئه‌یاد قادر كه كه‌سوكاره‌كه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكان بڵاویان كردبووه‌وه..
باوكى دەڵێت؛ ئۆتیزمى هه‌یه
ئه‌یاد دواى شه‌وێك وونبون دۆزرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ونبوونى بۆ ماوه‌ى شه‌وێك، ئه‌یادی ته‌مه‌ن 12 ساڵان له‌بنكه‌یه‌كی پۆلیسی هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و ئێستا له‌ماڵه‌وه‌یه.
له دوێنێ عه‌سره‌وه ئه‌یاد قادر له‌ماڵ چوبووه ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕابووه‌وه، خێزانه‌كه‌ى له سۆشیاڵ میدیاكان وێنه و زانیارییه‌كانیان بڵاوكردهوهو داوای هاوكاریان له ده‌زگاكان و خه‌ڵك كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ى.
قادر جه‌لال، باوكى ئه‌و مێردمنداڵه به 964ـى وت، كوڕه‌كه‌ى له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسی به‌ختیارى له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه‌و گه‌ڕاندیانه‌وه ماڵه‌وه.
وتیشی “كوڕه‌كه‌م نه‌خۆشی ئۆتیزمى هه‌یه جارجاره له‌ماڵ ده‌رده‌چێت و ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شه‌وی به‌سه‌رداهات و نه‌گه‌ڕایه‌وه”.