پارێزگاری هەولێر وەڵامدەداتەوە
کەی چیمه‌ن و تراكی یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند بڕیاریان دا چیمه‌ن و تراكی یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، ئاشكراشی كرد سبه‌ی لیژنه‌یه‌ك بۆ كه‌شف و ده‌رخسته ده‌نێرنه یاریگه‌كه.
ئومێد خۆشناو، كه سه‌رۆكی فه‌خریی یانه‌ی هه‌ولێریشه، به 964ی راگه‌یاند، بڕیاریان دا چیمه‌ن و تراكی یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.
وتیشی، سبه‌ی دووشه‌ممه تیمێك بۆ كه‌شفكردن و ئاماده‌كردنی ده‌رخسته ده‌نێرنه یاریگه.
له باره‌ی كاتی ده‌ستپێكردنی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر وتی، دیراسه‌ی كاره‌كه ده‌كه‌ین بزانین كه‌ی گونجاوه، بڕیاری لێده‌ده‌ین و كاته‌كه دیاریی ده‌كه‌ین.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ساڵرۆژی تیرۆركردنی فرانسۆ هه‌ریری بوو، كه یاریگه‌كه‌ی به‌ناو كراوه و یه‌كێك بوو له سه‌ركرده سیاسییه‌كان، جگه له‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر بوو، هه‌روه‌ها وه‌رزشوانێكی دێرین و سه‌رۆكی فه‌خریی یانه‌ی هه‌ولێریش بوو.
یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری، کە جێگەی زیاتر لە 17 هەزار هاندەر دەگرێت، یه‌كێكه له یاریگه دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر و له ساڵانی چله‌كانه‌وه دروست كراوه، له 1998 له‌سه‌ر ده‌ستی فرانسۆ هه‌ریری دووباره بونیادنرایه‌وه، دواتر دوای تیرۆركردنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه، یاریگه‌كه به ناوی ئه‌وه‌وه كرا له 2001.
چیمه‌نی یاریگه‌كه به‌م دواییه تێكچووه و بووه‌ته جێی ناڕه‌زایی و گله‌یی ئه‌و تیپانه‌ی له یاریگه‌كه یاریی ده‌كه‌ن، هەرچەندە چەند جارێکی دیکەش نۆژەن کراوەتەوە.