سبەی کەشی دوو شار تەم دەبێت
ئەم دوو رۆژە نمە باران بەردەوام دەبێت
964+
فەهمی نەبی
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەشێوەیەکی کەم بەفر دەبارێت.
پیشبینی کەشناسی بۆ بەیانی دووشەممە ئەوەیە لە هەردوو شاری هەولێرو دهۆک ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بەیانیەکەی تەم دروست دەبێت، و دوای نیوەڕۆکەی ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت و نمە باران دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو دوو پارێزگایە.
ئەمڕۆ خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 6 – 8 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە.
هەولێر: 13
سلێمانی: 11
دهۆک: 16
کەرکوک: 15
هەڵەبجە: 12
زاخۆ: 17
سۆران: 8
حاجی ئۆمەران: 3
گەرمیان: 17