نزیک قەڵای شێروانە

پۆلیسێک لە کەلار بەهۆی رووداوی شێلانەوە گیانی لەدەستدا

964+

فەهمی نەبی

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەناو شاری کەلار و لەنزیک قەڵای شێروانە مارسیدسێک لە پۆلیسێکی داوە دوای برینداربوونی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، ئەمە بەپێی راگەیەنراوی هاتوچۆی گەرمیان.

مقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان بە 964ى وت، ئەو کەسەی ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە مۆڵەتی نەبووە و بەخێرایەکی زۆر لێیخوڕیوە.

بەوتەی مقەدەم سامان عەلی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی خالد محەمەدە، تەمەنی 44 ساڵە و پیشەی پۆلیسی 104 لە کەلارە.

لە راگەیەنراوەکەی هاتوچۆی گەرمیان ئەوە هاتووە، پۆلیس دەستیگرتووە بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

لە رێگای کەلار بۆ کفری رووداوێکی هاتوچۆ ژیانی لە کەسێک ...

لە رێگای کەلار بۆ کفری رووداوێکی هاتوچۆ ژیانی لە کەسێک سەندەوە

رووداوەکەی نزیک کەلار.. ئەوانەی گیانیان لەدەستدا گەیشت...

رووداوەکەی نزیک کەلار.. ئەوانەی گیانیان لەدەستدا گەیشتنە چوار