حاسڵاتی ئەم بەیانییە

ئێران: ئەمریکا توانای بەرەنگابوونەوەی ئێمەی نییە

964+

ژووری هەواڵ

بتسلئیل سموتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل دەڵێت: رازی نابین بە پاداشتی فەڵەستینیەکان بە دەوڵەتێکی فەڵەستینی بدەینەوە کە قودس پایتەختەکەی بێت، وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلیش دەڵێت: جیهان دەیەوێن دەوڵەتێک بە فەلەستینیەکان بدات ئەمەش روونادات.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵآویکردەوە، کلیلی پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رێکەوتنی گۆڕینەوەی دیلەکانی ئیسرائیل و حەماسە.

فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: سوپای ئەمریکا بەدوای ململانێ ناگەرێت لەگەڵ ئێران، چونکە توانای بەرەنگاربوونەوەی بەرگرییەکانمانی نییە.

ماڵپەڕی والایی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، رەخنەی توند لە سوپادا گیرا بەهۆی شکستی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە رێگریکردن لەو مووشەکەی کە بووە هۆی کوژرانی ژنە سەربازێک لە بنکەی فەرماندەیی باکوور.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت، جۆ بایدن یاداشتێکی دەرکرد و دیپۆرتکردنەوەی 6 هەزار فەلەستینی لە ئەمریکا بۆ ماوەی ١٨ مانگ دواخست.

پوتین پشتگیری جۆ بایدن دەکات لە هەڵبژاردنەکان و دەڵێت، بایدن بۆ سەرۆک شیاوترە و ئەزموونی زیاترە، دەتوانین پێشبینی کاردانەوەکانی بکەین، ترامپیش لە بەرامبەردا دەڵێت: پوتین تەنها مجامەلەی بایدن دەکات.