بە زیاتر لە 90 ملیۆن دینار

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی شەمامک چارەسەر دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

بە زیاتر لە 90 ملیۆن دینار چارەسەری بارزۆریی كارەبای چەند گوندێك لە سنووری شەمامك دەكرێت و چەندین بیری کشتوکاڵی کارەبایان بۆدەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.2.2024، بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پرۆژەکە تەواو دەبێت و کێشەی کارەبای سێ گوند چارەسەر دەکرێت کە بارگرانیان لەسەر بوو.

پرۆژەکە بریتیە لە درێژكردنەوەی فیدەر یەکی مۆبایلی شەمامك بۆ چارسەرەكردنی بارزۆریی فیدەری یەکی تەرجان لەگەڵ فیدەر سێیی شەمامك.

“[پرۆژەکە] چارسەری بارزۆری هەریەك لە گوندەكانی عەوێنە، شێخ شێروان و شەعبان دەكات، جگە لەو گوندانە، چەندین بیری كشتوكاڵی لە سەرە و پێشتر گرفتێكی زۆر لەو سنوورە هەبوو”، کارەبای هەولێر وا دەڵێت.

بودجەی پرۆژەکە 91 ملیۆن و 592 هەزار و 430 دینارە و بە داهاتی کارەبا تەرخاندەکرێت.

خەڵکی گوندێک خۆیان داوای کەمکردنەوەی کارەبایان کردووە

خەڵکی گوندێک خۆیان داوای کەمکردنەوەی کارەبایان کردووە