هۆڵەندا پارچەی فڕۆکە بە ئیسرائیل نافرۆشێت
964+
ژووری هەواڵ
جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، تا ئەو کاتەی گرەنتی سەلامەتی هاوڵاتیانی سڤیل نەدرێت، نابێت هیچ هێرشێک بکرێتە سەر شاری رەفح،
رێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی هۆشداری کۆمەڵکوژی دەدات لە شاری رەفح و دەڵێت، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر رەفح ئەوا خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی چونکە هیچ رێگایەکی دەرچوونیان نییە.
بزوتنەوەی حەماس دەڵێت: ئیسرائیل بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی رۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج و هەوڵی رێگرتنی رووماڵی جەنگیان لێدەکات.
رێکخراوی ئۆکسفام رایگەیاند: دادگای هۆڵەندا بڕیاری وەستاندنی فرۆشتنی پارچەی فڕۆکەی ئێف ٣٥ بە ئیسرائیلدا، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەوروپاش پابەندی ئەم بڕیارە بکات.
ئەفریقای باشوور داواکارییەکی بەپەلە پێشکەش بە دادگای نێودەوڵەتی دەکات سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر رەفح.
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، تا ئێستا لە غەزە 28473 کەس کوژراون و 68146 کەسیش بریندارن.