سبەینێ دەوامە

پەروەردە داوا لە مامۆستایانى سنوورى راپەڕین دەکات بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانە

964+

وریا فەتاح

هەریەک لە پەروەردەکانى قەڵادزێ و رانیە، داوا لە مامۆستا و قوتابیان دەکەن، کە سبەینێ دەوامە و پەیوەندى بە قوتابخانەکانەوە بکەنەوە.

لە ئاگادارییەکدا، بەڕێوەبەڕایەتیی پەروەردەی پشدەر داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان و مامۆستایانی وانەبێژی ناوەندەکانی خوێندن دەکات، کە سبەی سێشەممە، پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندن بکەنەوە، بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن و دەستپێکردنەوەی دەوام.

تەنیا لەم مانگەدا، پەروەردەى پشدەر سێیەم جارە داوا لە مامۆستایان دەکات بگەڕێنەوە قوتابخانەکان و لە ئاگادارییەکەشدا، داوا لە کەسوکار ی قوتابیان و خوێندکارانی کراوە کە منداڵەکانیان رەوانەی باخچەکانی منداڵان و قوتابخانە و خوێندنگاکان بکەنەوە .

جەختیش کراوەتەوە لە هەر ناوەندێکى خوێندندا بۆشایى لە هەر پسپۆڕییەک دروست بوو، بە مامۆستاى وانەبێژ پڕدەکرێتەوە.

لەلایەکى دیکەوە، پەروەردەى رانیە ئاگادارى خوێندکارانى ئامادەییەکانى (رانیە، چوارقوڕنە، سەرکەپکان، دارەبەن، بۆسکێن)، دەکات کە سبەینێ سێشەممە، دەرگاى ئامادەییەکان بە رووى خوێندکاراندا دەکرێتەوە و خوێندنى پۆلەکانى (10 و 11)، دەستپێدەکاتەوە.

تەنیا لەم مانگەدا، پەروەردەى پشدەر سێ جار داواى لە مامۆستایان کردووە بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانى خوێندن و دەست بە دەوام بکەنەوە.

پەروەردەى رانیە: سبەینێ دەرگاى قوتابخانەکان دەکەینەوە

پەروەردەى رانیە: سبەینێ دەرگاى قوتابخانەکان دەکەینەوە