دکتۆرێکی ژنان وادەڵێت

“نەشتەرگەری بچووککردنەوەی زێی ژنان لەزیادبوونە”

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 12.2.2024، دکتۆر عەتییە حەمەسەعید، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 باسی چەند شتێک دەکات لەسەر بابەتی نەشتەرگەری بچووککردنەوەی زێی ژنان.

عەتییە حەمەسەعید، پزیشکێکی پسپۆری بواری ژنانە، ساڵانێکی زۆرە لەم بوارەدا کاردەکات، بۆ 964 دەڵێت، ئەم نەشتەرگەرییە زیاتر لە نێو نەوەی ئێستای ژناندا پەرەی سەندووە، ئەمەش وەک مۆدێلێک ناودەبات، چونکە ژن هەیە زیاتر لە 10 منداڵی بووە و هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام ئێستا بەشێک لە ژنان دوای لەدایکبوونی منداڵی یەکەم و دووەم، زێیان تەسک و بچووک دەکەنەوە.

وتیشی، نەشتەرگەرییەکە چەندین زیانی بۆ ژنان دەبێت، دەبێتە هۆکارێک بۆ دروستبوونی کێشەی خێزانیش لە نێوان ژن و پیاودا.

بە قسەی دکتۆر عەتییە بێت، بەشێک لە مامانەکانی ئێستا لە کارەکە نازانن و لە کاتی منداڵبووندا زیان بە دایکەکە دەگەینن.

پێداچوونەوە؛ ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سلێمانی لە کۆی 907 منداڵ 402یان بە نەشتەرگەری لەدایکبو...

لە سلێمانی لە کۆی 907 منداڵ 402یان بە نەشتەرگەری لەدایکبوون