دوای نزیکەی دوو ھەفتە

نەخۆشخانەی گشتی کەلار بایکۆتیان شکاند

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای 10 رۆژ لە وەرگرتنی موچەکانیان، ئەمڕۆ دووشەممە کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار، کۆتاییان بە بایکۆت ھێنا.

کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکە لە 30.1.2024 بایکۆتی دەوامیان کردبوو، ئەوکات وتیان بە پێدانی موچەش ناگەڕێنەوە دەوام تاوەکو گرفتەکانیان چارەسەر نەکرێت.

حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە 964ى وت،”داواکاریەکانمان جێبەجێنکراوە، بەڵام بەڵێنمان پێدراوە داواکاریە سەرەکیەکانمان جێبەجێبکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر داوای ھاوڵاتیان دەستیان بە دەوام کردووەتەوە، خەڵکێکی زۆر رۆژانە داوای لێدەکردین بایکۆت بشکێنین، چونکە تاکە نەخۆشخانەی گشتی حکومیە لە کەلار.

“داواکاریەکانی نەخۆشخانەکەش بریتین لە زیادکردنی دەرماڵەی کارمەندان و سەرفکردنی دەرماڵەی %50ى بەشی تاقیگە و ھەندێک گرفتی ئیداری دیکە، بەڵێنیشمان پێدراوە داواکاریەکانمان جێبەجێبکرێت”، حارس محەمەد وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی کەلار بایکۆتیان کرد

مامۆستایانی کۆلێژی تەکنیکی کەلار بایکۆتیان کرد