بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی - وێنە: 964+
دراوی ئەلیکترۆنی قەدەغەیە
ئاسایشی سلێمانی پێنج بڕیاری بۆ بازاڕی دۆلارەکە دەرکرد
964+
ژووری هەواڵ
ئاسایشی سلێمانی پێنج بڕیاری بۆ بازاڕی دۆلاره‌كه ده‌ركرد و بەپێی یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، مامه‌ڵه‌كردن به دراوی ئه‌لیكترۆنی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قەدەغەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12.2.2024، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964ـی وت، بڕیارەکە لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو واژۆکراوە، بەڵام تازە ئاڕاستەی بازاڕی دۆلارەکە کراوە و دەبێت پابەند بن پێوە.
لە نوسراوەکەدا هۆبه‌ی چاودێری و ئاڵوگۆڕی دراو و شتومه‌كی ئاسایشی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیا، نوسینگه، ده‌ستگێڕ و كاسبكاران ده‌كاته‌وه، پابه‌ندی پێنج بڕیاری دیاریكراو بن، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
کارنەکردن بە سەکۆی ئەلیکترۆنیی نرخی دۆلار بەرز دەکاتەوە؟
یەکێک لە بڕیارەکان دەڵێت، نابێت جیاوازی بكرێت له‌نێوان دۆلاری چاپی كۆن و نوێ، كاتێك دراو وه‌رناگیرێت كه (ساخته، دڕا‌و، ته‌واو ژاكاو) بێت.
هه‌روه‌ها له‌كاتی وه‌رگرتنی حه‌واڵه داوای كه‌فیل نه‌كرێت و بدرێت به‌و كه‌سه‌ی كه به‌ناویه‌وه هاتووه یاخود بریكارنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پێبێت كه به‌ناویه‌وه هاتووه.
لە نووسراوەکەدا هاتووە ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌واڵه وه‌رده‌گرێت پێویسته پێناسی پێبێت، مامه‌ڵه‌كردنیش راسته‌وخۆ و رووبه‌ڕوو ده‌بێت، مامه‌ڵه‌كردن به‌دراوی ئه‌لیكترۆنیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێنه‌دراوه.