مەشقەکانی یانەی هەولێر، فۆتۆ: راگەیاندنی یانەکە
خولی ئەستێرەکانی عێراق
ئه‌مڕۆ “هه‌ولێر و نه‌ورۆز” به گۆڕانكارییه‌وه رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له گه‌ڕی 13ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه، هه‌ردوو یانه‌ش چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیان له ریزه‌كانیاندا كردووه.
یارییه‌كه كاتژمێر 04:30 له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ده‌ستپێده‌كات و دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق دێت، كه زیاتر له 40 رۆژ به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی جامی ئاسیا وه‌ستا بوو.
هه‌ردوو یانه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیان له ریزه‌كانیاندا كردووه، كه گۆڕانكارییه‌كانی هه‌ولێر، به گوێره‌ی سه‌رنجی چاودێرانی یانه‌كه وه‌ك پێویست نین و تیپه‌كه چه‌ند یاریزانێكی گرنگی له ده‌ست داوه و له به‌رامبه‌ردا چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی هێناوه، كه هێشتا جه‌ماوه‌ری یانه‌كه لێیان رازی نین.
یاریزانانی هه‌ولێر له رێگه‌ی سۆشیال میدیای یانه‌كه‌یانه‌وه داوا له جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن پاڵپشتییان بكه‌ن و له یاریگه ئاماده‌بن، به تایبه‌تی ئاكام هاشم و ئه‌مجه‌د رازی و هیلیۆ مۆنتێرۆی به‌ڕازیلی.
هه‌ولێر یه‌كه‌م یارییه له ژێر سه‌رپه‌رشتیی راهێنه‌ری نوێ حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر ئه‌نجامی ده‌دات، كه له رۆژانی رابردوو ده‌ستبه‌كار بوو، دوای ئه‌وه‌ی عه‌باس عوبێد و تیمه‌كه‌ی له تیپه‌كه رۆیشتن.
نه‌ورۆز خۆی و هانده‌رانی ئاماده‌ن
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز چه‌ند گرێبه‌ستێكی نوێی ئه‌نجام داوه، به تایبه‌تیش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی “مارادۆنا”، كه وه‌رزی رابردووش گۆڵكاری یانه‌كه بوو.
نه‌ورۆز له رۆژانی رابردوو له ژێر سه‌رپه‌رشتیی وه‌لی كه‌ریم مه‌شق و راهێنانی چڕوپڕی ئه‌نجام داوه و خۆی به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ئاماده كردووه.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی نه‌ورۆز، ئه‌مڕۆ له یاریگه ئاماده ده‌بن بۆ هاندانی تیپه‌كه‌یان، دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی یانه‌كه نزیكه‌ی 20 پاسی بۆ گواستنه‌وه‌یان له سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر بۆ دابین كرد.
هه‌ڵوێستی هه‌ردوو یانه
پێش به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌ی نێوانیان، ئێستا یانه‌ی نه‌ورۆز بارودۆخی له یانه‌ی هه‌ولێر زۆر باشتره و له پله‌ی شه‌شه‌مه و 19 خاڵی هه‌یه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر له پله‌ی 18یه و 12 خاڵی هه‌یه.