رووداوەکانی رۆژ
ئەمریکا هۆشداریی بە گرووپە چەکدارەکانی عێراق و تاران دا
964+
ژووری هەواڵ
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ بی بی سی ئاشكرای كرد، گرووپه چه‌كداره‌كان له عێراق و هه‌روه‌ها تارانیش نامه‌ی ئه‌مریكایان پێگه‌یشتووه، كه به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانیان عێراق به‌ره‌و شه‌ڕ ده‌بات.
ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، چه‌ند هێرشێكی نوێیان بۆ سه‌ر چه‌ك و جبه‌خانه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌نجام داوه، كه ئاماده‌یان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌شتییه‌كان له ده‌ریای سووردا.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هۆشداریی دا، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر شاری ره‌فه‌ح، دانوستانه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسانی ئیسرائیلییه‌وه بڵاویكرده‌وه، پلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر شاری ره‌فه‌ح كاتی پێویسته و ئه‌و پلانه‌ی خه‌ریكه دایده‌نێن، هێشتا ئاراسته‌ی بنیامین ناتانه‌یاهۆ نه‌كراوه.
ناتانیاهۆ به بی بی سی راگه‌یاندووه، هێزه‌كانی ئیسرائیل ئاراسته كراون بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بده‌ن شاری ره‌فه‌ح چۆڵ بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر شاره‌كه.
میسر هۆشداریی داوه‌ته حه‌ماس، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل رێكبكه‌ون بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دیله‌كان به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ست، ئه‌گه‌رنا ئیسرائیل له دوو هه‌فته‌ی داهاتوو هێرش ده‌كاته سه‌ر شاری ره‌فه‌ح.