لە قەزای پشدەر

ساغکردنەوە؛ رێگری لە دروستکردنی مزگەوت نەکراوە

964+

محەمەد عەلی ـ پشدەر

چەند رۆژێکە وا بڵاودەکرێتەوە لە گوندی مڕەی سەر بە ناحیەی هێرۆی سەر بە قەزای پشدەر لە ئیدارەی راپەڕین رێگری لە دروستکردنی مزگەوت کرابێت، 964 سۆراغی ئەو بابەتەی کرد و دەرکەوت راست نییە.

مزگەوتی ئەو گوندە کۆنە، 15 بۆ 20 ماڵ تێیدا نیشتەجێن و دانیشتووانەکەی بڕیاریان داوە لەسەر ئەرکی خۆیان مزگەوتەکەیان سەرلەنوێ دروستبکەنەوە.

خالید قادر، موختاری گوندی مڕە لە پشدەر بە 964ـی وت، “هیچ رێگرییەک لە دروستکردنی مزگەوتەکەمان نەکراوە و ئەوەی بڵاوکراوەتەوە ناڕاستە، رێکارە یاساییەکان لە تێبینەرایەتیی ئەقافی پشدەر تەواو بوون و چاوەڕیی لیژنەی ئەدازیاریی ئەوقافن بێن رێنماییەکانی دروستکردنیمان پێ بدەن”.

دەشڵێت، هەرکەس و میدیایەک شتی ناڕاستی لەسەر بڵاوکردوونەتەوە، ئەگەر پۆستەکانیان نەسڕنەوە ئەوا سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت.

لە قەزای پشدەر نزیکەی 300 مزگەوت هەن.

“ئێمەش ئاگامان لەو دەنگۆیانەیە، بەڵام نەک رێگری ناکەین بەڵکو هاوکار دەبین بۆ دروستکردنی مزگەوت”، ئەوە قسەی هیوا قادر، بەڕێوەبەری تێبینەرایەتیی ئەوقافی قەڵادزێیە بۆ 964، دەشڵێت، ناکرێت هەرکەس لەخۆیەوە مزگەوت دورست بکات، “دەبێت تێبینەرایەتیی ئەوقاف ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی لە شێوەی ئەندازەی مزگەوتدا دروست بکرێت و ئیهمالی تێدا نەکرێت”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

گوندەکانی پشدەر روویان لە چۆڵبوونە

گوندەکانی پشدەر روویان لە چۆڵبوونە