كاتى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه له كۆیه... وێنه: راگه‌یاندنى شاره‌وانى كۆیه
50ـى ناردووه و زیاتر له 500 یش ماوه
سەگه بێلانەكانى كۆیە رەوانەی شێڵتەرەكەی هەولێر دەكرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانی كۆیه ده‌ستى به ره‌وانه‌كردنى سه‌گه بێلانه‌كانى سنووره‌كه‌ى كردووه بۆ شه‌ڵته‌ره تایبه‌ته‌كه‌ى هه‌ولێر، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، یه‌كه‌مین وه‌جبه‌مان نارد و هێشتاش ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر ماون.
محه‌مه‌د میرحاج، سه‌رۆكى شاره‌وانى كۆیه به 964ـى وت، 50 سه‌گیان ره‌وانه‌ى شه‌ڵته‌رى هه‌ولێر كردووه.
وتیشی “زیاتر له 500 سه‌گى دیكه‌ش ماون، ئه‌وانیش قۆناغ به قۆناغ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ین”.
باسی له‌وه‌شكردووه، له دووه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گه‌كان، فه‌رمانبه‌رێكیان به‌ناوی هێمن زاهیر له كاتی ئیشكردن، سه‌گ په‌لاماری داوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا شاره‌وانى ئه‌م قه‌زایه ده‌ڵێت، كۆكردنه‌وه‌ی سه‌گی بێلانه كاری ئه‌وان نیه، به‌ڵام له‌سه‌ر داواكاری هاوڵاتیان و زۆربونی مه‌ترسییه‌كان ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌یان كردووه.
به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ى شاره‌وانى، له به‌شی خۆپاراستنی كۆیه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی، چه‌ند حاڵه‌تێكی په‌لاماردانی هاوڵاتیانیان له‌لایه‌ن سه‌گه‌وه پێگه‌یه‌ندراوه.