20ى مانگ دوا مۆڵەتە

تائێستا 75 لەسەدى دەنگدەرانى سلێمانى تۆمارى بایۆمەتریان ئەنجامداوە

964+

وریا فەتاح

تائێستا 75%ى دەنگدەرانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، خۆیان تۆمارکردووە و کارتى بایۆمەتریان بۆ دروست دەکرێت.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ى وت،”ئیشوکارەکانى کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەردەوامە، بەتایبەت تۆمارى بایۆمەترى دەنگدەران”.

تا رۆژى 20ى شوبات، پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری بەڕووی دەنگدەراندا کراوەیە و بە وتەى ئامانج عەزیز، تائێستا 75 لەسەردى دەنگدەرانى سنورى پارێزگاى سلێمانى خۆیان تۆمار کردووە.

“مەرجە هەموو کەس خۆى تۆمار بکات و کارتى بایۆمەترى تایبەت بە خۆى هەبێت، چونکە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە تۆمارى بایۆمەترى دەبێت و هەر کەس خۆى تۆمار نەکردبێت، مافى دەنگدانى نابێت”، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، واى بە 964 وت.

لە ئێستادا لە قەزا و ناحیەکانی سلێمانی، بنکەکانی تۆمارى بایۆمەترى لە کاتژمێر 8:00 بۆ 3:00ى دوانیوەڕۆ لە ئەرکدان و پێویستە خوازیار پێداویستییەکانی پڕۆسەکەی پێ بێت کە ئەمانەن:

کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری (شارستانی و رەگەزنامە).

کۆبونی خۆراک.

بەڵگەنامەی نیشتەجێبوون.

کۆمسیۆن لە سلێمانی بنکەکانی بۆ تۆماری بایۆمەتری دەکات...

کۆمسیۆن لە سلێمانی بنکەکانی بۆ تۆماری بایۆمەتری دەکاتەوە