ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا
لە دهۆک شوقەیەک ئاگری گرت و چوار خێزان رزگار کران
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کاتژمیر 10:40ی ئەمشەو لە گەڕەکی ماسیکی دهۆک بەهۆی شۆرتی کارەباوە یەکێک لە شوقەکانی نیشتەجێبوون ئاگری گرت.
بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بەشێک لە خێزانەکان چووبوون بۆ سەربانی شوقەکە تا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتن.
بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا و ئەو خێزانانەی لەناو شوقەکە گیریانخواردبوو کە ژمارەیان چوار خێزان بوون رزگار کران.
بەوتەی بێوار عەبدولعەزیز هۆکاری ئاگرەکە دروستبوونی شۆرت بووە لە سپلیتی یەکێک لە شوقەکان دواتر ئاگرەکە تەشەنەی کردووە و بەشێکی زۆری خێزانەکانی ناو شوقەکە خۆیان رزگار کردبوو.