لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا

لە سویسرا پەنابەرێکى ئێران 15 کەس بە بارمتە دەگرێت

964+

وریا فەتاح

لە سویسرا پەنابەرێکى بە رەگەز ئێرانى، لە ناو شەمەندەفەرێکدا 15 کەس بە بارمتە دەگرێت و دواتر پۆلیس بارمتەگرەکە دەکوژێت.

بەپێى راگەیەندراوى پۆلیسى سویسرا، پەنابەرێکى تەمەن 32 ساڵى ئێرانى، کە تەقەمەنى و چەقۆى پێبووە، لەناو شەمەندەفەرێکدا بۆ ماوەى چوار کاتژمێر 15 کەسى بە بارمتەگرت.

رووداوەکە ئێوارەى دوێنێ روویدا بوو، دواى ئاگادارکردنەوەى هێزە ئەمنییەکان، بە ماوەیەکى کەم 60 ئەفسەر و کارمەندى پۆلیس گەیشتونەتە شوێنى رووداوەکە و دواتر بارمتەگرەکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژرا و بارمتەکانیش بەبێ هیچ زیانێک ئازاد کراون.

بەپێى قسەى وتەبێژى پۆلیسى سویسرا، بارمتەگرەکە ئێرانی بووە و بە زمانی فارسی و ئینگلیزی قسەى کردووە و لێکۆڵینەوەى زیاتریش لە رووداوەکە دەکەن.

پۆلیس و داواکاری گشتی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیاندا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا شەڕی ئیسرائیل و حەماس پاڵنەری ئەو بارمتەگرتنە بووە، هیچ قسەیەکیان نەبوو و وەڵامیان نەداوەتەوە.

ئۆپەراسیۆنەکەى پۆلیس بۆسەر بارمتەگرەکە، لە دەوروبەری کاتژمێر 6:35ی ئێوارەی رۆژى پێنجشەممە دەستیپێکرد و نزیکەی کاتژمێر 10:30ی شەو کۆتایی هاتووە.

بەپێى هەواڵى ئاژانسی فرانس پرێس، ئەگەر ناسنامەی هێرشبەرەکە وەک بیانی پشتڕاست بکرێتەوە، ئەمە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێگەی پارتی یەکێتی دیموکراتی ناوەڕاست لە سویسرا سەبارەت بە کۆچبەری نایاسایی لەو وڵاتە.

یاریزانێکی ئیسرائیلی بەهۆی بارمتە ئیسرائلییەکان لە یا...

یاریزانێکی ئیسرائیلی بەهۆی بارمتە ئیسرائلییەکان لە یانەکەی دەرکرا