لە مەرزە لاوەکیەکانەوە دێت

“تەماتە بە قاچاخ دەھێنرێتە ھەرێمی کوردستان”

964+
ژوری ھەواڵ

ھەرچەندە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان، ھاوردەی تەماتەی قەدەغە کردوە، بەڵام لە عەلوەی کەلار تائێستا تەماتەی ئێرانی دەفرۆشرێت، خاوەن نوسینگەیەکیش دەڵێت “بە قاچاخ” دێت.

بەپێی بڕیارێکی وەزیری کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان، لە 21.1.2024 ھاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوە قەدەغە کراوە، ئەوەش وەک وەک پاڵپشتییەک بۆ بەرهەمى تەماتەى خوار و ناوەڕاستى عێراق.

خاوەن نوسینگەیەکى عەلوەی کەلار، کە ناوەکەى لاى 964 پارێزراوە، وتى،”تا نزیکەی ھەفتەیەک دوای بڕیارەکەی وەزیری کشتوکاڵ تەماتەی ئێرانی نەدەھات، بەڵام چەند رۆژێکە دەستکراوە بە ھێنانی تەماتە لە مەرزە لاوەکییەکان”.

“ھەر بەڕادێک تەماتە کە لە ئێرانەوە دەھێنرێتە هەرێم، نزیکەی 28 تۆنى تێدایە و بڕی پێنج هەزار و 600 دۆلار وەردەگیرێت، کەسیش نازانێت ئەو پارەیە بۆکێیە”، خاوەن نوسینگەکەى عەلوەى کەلار واى وت.

پێش بڕیارى قەدەغکردنی ھاوردەی تەماتە، نرخی ھەر کیلۆیەک لە عەلوە بە 450 دینار بوو، بەڵام ئێستا بەھۆی ئەوەی بە قاچاخ دەهێنرێت نرخەکەشی بەرز بۆتەوە بۆ 700 دینار.

باج لەسەر هاوردەکردنی تەماتە، خەیار و پیاز هەڵگیرا

باج لەسەر هاوردەکردنی تەماتە، خەیار و پیاز هەڵگیرا