نزیكه‌ى 30 سه‌رچاوه‌ى هه‌یه
كار له‌سه‌ر پاكڕاگرتنى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى هه‌ریر ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەی ئاوی هەریر كار له‌سه‌ر پاكڕاگرتنى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانى ده‌كات، كه راسته‌وخۆ هاوڵاتیان بۆ خواردنه‌وه لێی سوودمه‌ندن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رمان به‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى دابه‌شكردووه.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له‌و فه‌رمانگه‌یه وه‌ریگرتووه، له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى هه‌ریر و ناو باتاس و كۆمه‌ڵگه‌ى هه‌ریر 20 سه‌رچاوه‌ى بیرى ئاو و نزیكه‌ى هه‌شت كۆگاى ئاو هه‌یه.
شوان جه‌بار، به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى هه‌ریر به 964ـى وت، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌رووى ته‌ندروستبوونه‌وه چاودێری سه‌رچاوه ئاوه‌كانى هه‌ریر ده‌كه‌ن بۆ ته‌واوى ئه‌م سه‌رچاوانه‌ى ماده‌ى كلۆریان دابه‌شكردووه و تێكه‌ڵ به سه‌رچاوه‌كان كراوه.
وتیشی “مانگانه لانیكه سێ جار ئه‌م ماده‌یه بۆ بیر و كۆگا ئاوییه‌كانیان به‌كارده‌هێنن بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستبوونى”.
به قسه‌ى ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره، سه‌رچاوه‌كانى ئاوى هه‌ریر زۆرپاكه، چونكه هه‌موویان له شاخه‌وه هه‌ڵده‌قوڵن، به‌ڵام ده‌ڵێت، به‌رده‌وامیش چاودێریان ده‌كه‌ن.