نزیكه‌ى 120 مۆڵه‌تپێدراو هه‌ن
گۆشتفرۆشه‌كانى دهۆك كۆكرانه‌وه و رێنماییان پێدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گۆشتفرۆشه‌كانى سنوورى پارێزگاى دهۆك له ڤێتێرنه‌ری ئه‌و پارێزگایه كۆكرانه‌وه و له رووى ئیدارى و ته‌ندروستییه‌وه رێنماییان پێدرا.
له سنوورى پارێزگاى دهۆك نزیكه‌ى 120 گۆشتفرۆشی مۆڵه‌ت پێدراو هه‌ن، كه له‌و ژماره‌یه 72 یان له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگان.
ئه‌مین ئامێدی، به‌رپرسی راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى دهۆك به 964ـى وت، له‌نێوان گۆشتفرۆكه‌كانى دهۆك و لیژنه‌كانى چاودێری لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌بوو سه‌باره‌ت به كارى گۆشتفرۆشی بۆیه كۆبونه‌وه‌یه‌كیان بۆ سازكرا.
وتیشی “گۆشتفرۆشه‌كان به هه‌ڵه له كارى لیژنه‌كانى چاودێری گه‌یشتبوون, به تایبه‌تیش بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى كه له رووى ته‌ندروستییه‌وه به كه‌ڵكى خۆرادن نایه‌ن، ئه‌وان وایانده‌زانى كه لیژنه‌كه به ئه‌نقه‌ست ئه‌و بڕیاره ده‌كات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌رێگه‌ى ڤیدیۆوه جۆر و چۆنیه‌تى تووشبوونى ئاژه‌ڵ به نه‌خۆشییه‌كانیان بۆ روونكرایه‌وه و پابه‌ندیان كردن كه پێویسته رێنماییه‌كانى لیژنه‌كه‌یان،جێبه‌جێ بكه‌ن.
له سنوورى دهۆك ته‌نیا سه‌ربڕخانه‌یه‌كی سه‌ره‌كى هه‌یه ئه‌ویش كه‌وتووه‌ته سنوورى ناحیه‌ى خانكێ و رۆژانه له‌و سه‌ربڕخانه‌یه گۆشتى ئاژه‌ڵى سه‌ربڕاو ده‌گاته گۆشتفرۆشه‌كانى ئه‌م پارێزگایه.