عێراق رووپێوی بۆ هێلی هەژاری کردو هەرێم دەڵێ: پلانمان هەیە بیکەین

964+

توانا نەقی – هەولێر

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، رێژەی هەژاری بڵاوکردەوە بە پێی ئامارەکە بێت بۆ ساڵی 2022 رێژەی هەژاری گەشتووەتە لە 25٪، بەڵام لەهەرێم هیچ ئامارێک رانەگەیەندراوەو، بەرپرسانیش دەڵێن پلانمان هەیە بیکەین.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بێت، رێژەی هەژاری 5٪ هەڵکشاوە بەراورد بە ساڵانی 2020 و 2019.

رایگەیاند،  رێژەی ‌هێڵی هەژاری لە چاو ساڵەکانی 2019 و 2020 زیادی کردووە، چونکە لەو ساڵانەدا رێژەکە لە 20٪ ی تێنەدەپەڕاند.

عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق دەڵێت: حکومەت کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتۆەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی رێژەکە، لەوانە زیادکردنی موچەی ئەوانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، چاککردنی کۆبونی خۆراک و دابەشکردنی بەشێوەی مانگانە و زیادکردنی مادەکانی.

لە هەرێمی کوردستان، هیچ ئامارێک نییە کە دەستنیشانی ئەوە بکات رێژەکە لە کوردستان چەندە، ئەمەش لە کاتێکدایە بەپێی دوایین رووپێو کە ساڵی 2018 کردوویەتی، رێژەی بێکاری لە کوردستان بە 9٪  دیاری کردووە، هەژاریشی بە 5.45٪ دەستنیشان کردووە.

سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم بە 964+ـی راگەیاند: پلان دانراوە لەمساڵدا رووپێوی رێژەی هەژاری بکەین.