لیژنەکان چی دەکەن؟
هۆشداری دەدرێت لە حەبی بەهێزکردنی توانای سێکسی
+964
دیلان محەمەد- سلێمانی
هۆشداری دەدرێت لە حەبی بەهێزکردنی توانای سێکسی لە کەسەکاندا و هەروەها ئەو مەوادانەی دیکە کە بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێت.
ئیدریس ئەحمەد نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، چەند ساڵێکە فرۆشتنی ئۆنڵاین هەیە بەڵام ساڵێکە زۆر زیادی کردووە و حکومەت و وەزارەتی تەندروستیش ئاگادار نین.
وتیشی، کەسانێک هەن خۆیان ئەو مەوادانە دروست دەکەن یان لەدەرەوە ئەیهێنن، لە مەوادی تەندروستی و کوزماتیک و دەرمانی بەهێزکردنی توانای سێکسی کە ئەسڵ کە هیچ راستییەکی تیادا نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد ، کەس هەیە خۆی دروستی دەکات و ریکلامی گەورەی بۆ داکات و دەیفرۆشێت، ساڵی پار چوار کەیسیان هەبووە و دروانەتە دادگا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی