فوئاد حوسێن و ئەنتۆنی بلینکن.
په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی
فوئاد حوسێن داوای چی له بلینكن كردووه؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد چاو بەو سزایانەدا بخشێنێتەوە، کە بەسەر 21 بانکی عێراقدا سەپێنراون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌نجام دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ورده‌كاریی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، كه تێیدا داوا له ئه‌مریكا كراوه چاو بەو سزایانەدا بخشێنێتەوە، کە بەسەر 21 بانکی عێراقدا سەپێنراون، چونكه به وته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌و بانكانه بەشدارن لە دابینکردنی لایه‌نی دارایی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەو خێزانانەی کە داهاتیان سنووردارە.
عێراق سیستمی کارتی بەشەخۆراکی پەسەند کرد، کە ئێستا بە “سەبەتەی خۆراک” ناسراوە، دوای دەرچوونی بڕیارنامەی ژمارە 661ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کە لە 6ی ئابی 1990 دەرچووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان حوسێن و بیلنكن دوێنێ سێشه‌ممه كراوه.
ئه‌نتۆنی بلینكن گه‌شتێكی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردووه و سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌ی كردووه.
لە مانگی تەمموزی 2023، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر 14 بانکی عێراقیدا سەپاند، ئەمەش وەک رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی دۆلار بۆ ئێران.
هاوكات بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا دەرچووە، دەرکەوتووە کە 8 بانکی عێراقی له کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی قەدەغەکراون.
له عێراقدا زیاتر لە 70 بانکی ئەهلی هەیە، ئەمەش تایبەتمەندییەکی تاڕادەیەک نوێیە لە کەرتێکدا، کە نزیکەی تەواو لە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بوو تا رووخانی رژێمی سەدام حوسێن.