ناوەکەی ئاشکرا ناکات

ئاسۆ رۆستەم یانەی نوێی هەڵبژارد

+964
به‌شی وه‌رزش

ئاسۆ رۆستەم یاریزانی كوردی یانه‌ی شوڕتە گرێبەستێکی لە یەکێک لە یانەکان بۆ هاتووە و ئامادەنییە ناوی ئەو یانەیە ئاشکرا بکات تا رێککەوتنی کۆتایی ده‌كات.
سەبارەت بە بابەتە 964 پەیوەندی بە ئاسۆ کرد و پرسیاری گرێبەستەکەی لێکرد و ئەویش وتی: “هەواڵەكه‌ راستە و پەیوەندیم بە یەکێک لە یانەکانەوە کردووە، بەڵام ناوی یانەکە ئاشکرا ناکەم.

پەیامنێری 964 وتی کێشە چییە کە ناتەوێ ناوی ئەو یانەیە ئاشكرا بكه‌یت، ئەویش وتی: تا یانه‌ی شوڕتە مافی دەستبەرداربوونم پێنه‌دات، ناتوانم ناوه‌كه‌ ئاشكرا بكه‌م، رێککەوتنی یانە نوێیەکەم ماوە و تەنیا چاوەڕێی یانەی شوڕتەم، ئەوانیش لەم چەند رۆژەدا وەڵامم دەدەنەوە.

لە وەرزی رابردوودا ئاسۆ یاریزانی شورتە بوو، بۆ ئەم وەرزە بە خواستن هاتە یانەی هەولێر و ئێستا لەسەر کاغەز و گرێبەست یاریزانی شورتەیە.

964 دوور و نزیک هه‌وڵی دا زانیاری له‌ باره‌ی یانه‌ نوێیه‌كه‌ی ئاسۆ بزانێت، سەرەنجام دوایین قسە و بۆچوونەکان و ئەگەرە نزیکەکان ئاسۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانەی زاخۆ ده‌كات.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئاسۆ رۆسته‌م بۆ 964: یانەی شوڕته‌ ده‌ستبه‌ردارم نابن

ئاسۆ رۆسته‌م بۆ 964: یانەی شوڕته‌ ده‌ستبه‌ردارم نابن