حاسڵاتی رووداوەکانی ئەم ئێوارەیە
“ئێران دەتوانێت مانگانە شەش بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات”
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ سێشەممە جینین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ستایشی بڕیاری حکومەتی عێراقی کرد بۆ ناردنی دواین گوژمەی ئەو پارەیەی، کە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت، له‌مباره‌شه‌وه وتی، هەنگاوێکی باشە، بەڵام پێویستە بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی سەقامگیری بێتە ئاراوە.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ ئاشكرای كرد، له دوای هێرشه‌كانی شه‌ممه‌ی رابردوو، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئه‌مریكییه‌كانه‌وه نه‌كردووه.
سودانی ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێك ده‌بێت له گفتوگۆكان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین به گه‌شتێك گه‌یشته ئیسرائیل و هه‌ر ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌رجه‌نتین له ته‌له‌ئه‌بیبه‌وه بۆ قودس ده‌گوازێته‌وه.
خافێر میلی، سه‌رۆكی ئه‌رجه‌نتین دوای ئیسرائیل سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان ده‌كات.
حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند دوو كه‌شتی ئه‌مریكی و به‌ریتانییان له ده‌ریای سوور كردووه‌ته ئامانج.
سه‌ركرده‌ی حوسییه‌كان رایگه‌یاند، هێرش و په‌لاماره‌كانیان له ده‌ریای سوور زیاتر ده‌كه‌ن.
راپۆرتێكی نهێنیی ئیسرائیلییه‌كان دووپاتی ده‌كاته‌وه، تا ئێستا 32 بارمته‌یان، كه له لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌ستگیر كراون، گیانیان له ده‌ستداوه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت، ئیسرائیل هه‌واڵی مردنی 32 بارمته‌كه‌ی به كه‌سوكاریان راگه‌یاندووه.
په‌یمانگای زانست و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت، ئێران توانای هه‌یه له ماوه‌ی مانگێكدا شه‌ش بۆمبی ئه‌تۆمی دروست بكات و له پێنج مانگیشدا ده‌توانێت 12 بۆمب دروست بكات.