لەگەڵ شوێنەواری هەرێم کۆبوونەتەوە

ئەمریکا شوێنەوارە “دزراوەکانی” هەرێم دەگەڕێنێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەواری هەرێمیان کرد و بڕیارە کار بکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارچە شوێنەواریانەی کە لە رابردوودا دزراون و خاوەندارێتیان بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6.2.2024، کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، شاندەکە پێیان وتوون کە 360 پارچە شوێنەوار لەلای ئەوان هەیە و کەتەلۆگ و وێنەکانیان بۆ دەنێرن، ئەگەر خاوەندارێتییەکەی بۆ ئەوان بگەڕێتەوە پێیان دەدەنەوە و دەیانگەڕێننەوە بۆ مۆزەخانەکانی هەرێمی کوردستان.

هەردوولا باسیان لە رێکارەکانی پاراستنی شوێنەوار و هاوئاهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و هێزە ئەمنییەکان کردووە بۆ رێگریکردن لە دزین و زیادەڕۆییکردن بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە کەلەپورین و شوێنەواریان تێدا دۆزراوەتەوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێم، تەنیا ساڵی رابردوو، 30 کەیسی زیادەڕۆییکردنە سەر شوێنەکانی دۆزینەوەی شوێنەوار تۆمار کراون، “رەنگە کەسانێک هەبن کە پارچەی شوێنەواریان دۆزیبێتەوە و رادەستی ئێمەیان نەکردبێت”.

“تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان دەربارەی یاسای شوێنەواری هەرێمی کوردستان و رێکارەکانی پارێزگاریکردن لە شوێنەوار و رێگریکردن لە بازرگانی پێوەکردن و دزینی و هاوکاری هاوئاهەنگی دامەزراوەکانی تری حکومەتی هەرێم لە دادگاکان و دەزگانی ئاسایش و پۆلیس بووە”، شوێنەواری هەرێم وا دەڵێت.

شاندەکە باسیان لەوەش کردووە ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار هەر پارچەیەکی شوێنەواریان لە وڵاتانی دەرەوەی بەدیکرد، کە خاوەندارێتییەکەی بۆ هەرێم بگەڕێتەوە، دەتوانن هاوکاریان بن لە گەڕاندنەوە بۆ مۆزەخانەکانی هەرێم.

زانکۆیەکی چیک لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارەکانی کۆیە دەکات

زانکۆیەکی چیک لێکۆڵینەوە لە شوێنەوارەکانی کۆیە دەکات