بەهۆى بەفر بارینەوە

ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە مەرزی کێلێ وەستاوە

964+

محەمەد عەلى- قەڵادزێ

بەهۆى بەفربارینەوە، ئاڵوگۆڕى بازرگانى و گەشتیارى لە مەرزى کێلێى سنوورى پشدەر وەستاوە.

جەوهەر رەسوڵ، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ى وت،”بەهۆى بارینى بەفرێکى زۆرەوە، ئەمڕۆ هیچ ئاڵوگۆڕێکى بازرگانى و گەشتیارى لە سنوورى مەرزى کێلێى قەزاى پشدەر ئەنجام نەدراوە”.

هەرچەندە تیمەکانى پاککردنەوەى رێگاوبان، ریگاى مەرزى کێلێیان لە دیوى هەرێمى کوردستانەوە پاککردووەتەوە و کێشەى گەیشتن بە مەرزەکە نییە، بەڵام بە وتەى بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین، لایەنى ئێرانى رێگاى دیوى خۆیان پاک نەکردووەتەوە، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ هیچ ئاڵوگۆڕێک ئەنجام نەدراوە.

جەوهەر رەسوڵ وتیشى، “ئامێرەکانى پاککردنەوەى رێگاکە لە مەرزەکەن و ئێمە بە بەردەوامى رێگاى دیوى خۆمان لە بەفر پاکدەکەینەوە و کێشەمان نییە، بەڵام ئەگەر ئێرانیش رێگاى دیوى خۆى پاک نەکاتەوە، سوودى نییە”.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

+964صورة من منصة (شبكة):
بەفر مەرزى کێلێى داخست

بەفر مەرزى کێلێى داخست