لەژێر چاودێری پزیشکیە

پارێزەرێک لە چیای سەفین بەبێ هۆشی دۆزرایەوە

964+
ئاکام غفور – سۆران

ئێوارەی ئەمڕۆ، پارێزەرێک کە خەڵکی هەولێرە لە چیای سەفین بەبێ هۆشی دۆزرایەوە.

موحسین قەسرۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقلاوە بە 964ـی وت، ”کاتژمێر حەوت پارێزەرێک کە خەڵکی هەولێرە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەقلاوە، ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشکیە تەندروستی باشترە”.

وتیشی، “ئەو کەسە تەمەنی 38 ساڵە، بە تەنیا بووە کە چووەتە چیای سەفین، دواتر لەوێ خەڵک بینیویەتی لە ناو بەفر کەوتوە”.

بەگوێرەی زانیاریەکانی 964 رووداوەکە لە کاتێک بووە کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو پارێزە لە ماڵ دەرچووە و چووەتە چیای سەفین دوای ئەوەی هیچ سۆراغێکی نامێنێت، بەبێ هۆشی دەدۆزرێتەوە و خەڵک دەیگەیەنن بە نەخۆشخانەی شەقڵاوە.

هەشت کەس لە بەفری سۆران رزگار کران و سێ گەنجیش دەستگیر ...

هەشت کەس لە بەفری سۆران رزگار کران و سێ گەنجیش دەستگیر کران

نوێترین زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە ناو بەفر رێگایان ...

نوێترین زانیاری لەسەر ئەو کەسانەی لە ناو بەفر رێگایان لێ داخرابوو