هاندەران چاوەڕێی دەکەن

ژاپۆن بۆ مێسی جلی پەمەییان لەبەر کرد

964+
سۆما حەکیم زادە

لیۆنێل مێسی و تیپه‌كه‌ی گه‌یشتنه‌ تۆکیۆی پایته‌ختی ژاپۆن و له‌وێش هانده‌ران به‌ جلی په‌مه‌یی پێشوازییان كرد.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكی گه‌یشتنه‌ تۆكیۆ، دوای گه‌شته‌ پڕ مشتومڕه‌كه‌ی تیپه‌كه‌ بۆ هۆنگ کۆنگ، كه‌ تێیدا مێسی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌كانی ئه‌م وڵاته‌كه‌ی نه‌كرد و هانده‌رانیش ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، هه‌رچه‌نده‌ مێسی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نه‌یتوانی یاریی بكات.

هەزاران هاندەری مێسی لە ژاپۆن، بلیتی یاریی دۆستانەی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئینتەر مه‌یامی و ڤیسێل کۆبییان کڕیوە بە نرخێکی گران، ئه‌مه‌ش تەنیا بۆ بینینی مێسی.
ئه‌وان بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی لیۆنێل مێسی دەکه‌ن و هیواخوازن به‌شداریی یارییه‌كه‌ بكات.

ئینته‌ر مه‌یامی پێش ده‌ستپێكردنی وەرزی نوێی خولی ئه‌مریكا، گه‌شتێكی بۆ ئاسیا ده‌ستپێكردووه‌ و سه‌ره‌تا له‌ سعودیه‌ بوون، دواتر هۆنگ و ژاپۆن.

فیكه‌ی ناڕه‌زایی بۆ مێسی و بێكهام لێدرا

فیكه‌ی ناڕه‌زایی بۆ مێسی و بێكهام لێدرا