سەرۆکى ئەنجومەنیش
پارێزگارى نەینەوا هەڵبژێردرا
964+
وریا فەتاح
لە یەکەم دانیشتنى خولى نوێى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا، پارێزگارى نوێ و سەرۆکى ئەنجومەن و جێگرى سەرۆکى ئەنجومەن، هەڵبژێردران.
لە دانیشتنەکەدا، ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا دەنگیاندا بە عەبدولقادر دەخیل، وەک پارێزگارى نەینەوا و ئەحمەد حاسود وەک سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگا و محەمەد جبوورى، وەک جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا، هەڵبژێردران.
لەدواى هەریەک لە پارێزگاکانى (واست، بەسرا، نەجەف، سەڵاحەدین)، پارێزگاى نەینەوا، پێنجەم پارێزگاکە کە پارێزگاى نوێ هەڵبژێرێت.