لە ئاکرێ

پۆلیس سێ کەسیان دەستگیرکردووە هەڕەشە و سوکایەتیان بە کچان کردبوو

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەهۆی گاڵتەکردن بە کچان و هەڕەشە لێکردنیان پۆلیسی ئاکرێ سێ کەسی دەستگیرکردووە.

بەپێی زانیاری پۆلیس دوو لەوانەی دەستگیرکراون، هەڕەشەیان لە کچێکی ئاکرێ کردووە و ئەوەی تریشیان لەبەردەم قوتابخانەیەکی کچان بێڕێزی بە قوتابیانی کچ کردووە.

عیماد حسێن، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ی وت، ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون، خەڵکی دەرەوەی ئاکرێن و تەمەنیان 30 ساڵە، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەیان لە کچێک کردووە.

بەوتەی پۆلیسی ئاکرێ، ئەو کەسەی تر کە دەستگیرکراوە تەمەنی 35 ساڵە، لە چەند رۆژی رابردوودا بێڕیزی بە چەند قوتابی و مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکان کردبوو، دوو قوتابی سکاڵایان تۆمارکرد و پۆلیس ئەو کەسەیان دەستگیرکرد.

پۆلیسی ئاکرێ دەڵێت، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، بەگوێرەی مادەی 402 لەیاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێت کە سێ مانگ زیندانی دەکرێت، ئەو دوو کەسەشی هەڕەشەیان لە کچەکە کردبوو بەپێی مادەی دووی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2008 یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە هەرێمی کوردستان سزا دەدرێت، کە سزاکەی زیندانی کردنە لەشەش مانگ کەمتر نەبێت و لە پێنج ساڵ زیاتر نەبێت

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

پۆلیسی ئاکرێ بوو بە خاوەنی بەشی بەڵگەی تاوان

پۆلیسی ئاکرێ بوو بە خاوەنی بەشی بەڵگەی تاوان

ئەو گروپەی لە ئاکرێ شوێنەواریان شێواندبوو دەستگیرکران

ئەو گروپەی لە ئاکرێ شوێنەواریان شێواندبوو دەستگیرکران