گەشتیارەکان چییان بەسەرهات؟
لە رواندز ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە
+964
ئاکام غەفور-رواندز
لە پێچەکانی کاولۆکان زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل و لە رێگای بێخال دوو پاسی گەشتیاران لە ناو بەفر گیریان خواردوە.
کەمێک پێش ئێستا لە رێگای بێخال دوو پاسی گەشتیاری عەرەب بەهۆی بەفربارین گیریان خواردووە، کە 60 کەسیان پێ بووە، هەر بەهۆی زۆری بەفربارین زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل لە ناو پێچەکانی کاولۆکان گیریان خواردوە.
ئەو پاسانەی کە لە بێخال گیریان خواردوە ناتوانرێت بەم کاتە رێگایان بکرێتەوە، گەشتیارەکان بردراون بۆ هۆتێل، شارەوانیش خەریکی پاککردنەوەی لۆفەکانی کاولۆکانن.
چیا محەمەد، سەرۆکی شارەوانی رواندز بە 964ـی وت، “پاسەکان 60 گەشتیاری عەرەبیان پێ بوو، نەمانتوانی پاسەکان دەرباز بکەین، بەڵام گەشتیارەکانمان هێنایە بێخال لەوێ هوتێلمان بۆ دابین کردوون تا بەیانی”.
وتیشی، هەر بەهۆی بەفر لە لۆفەکانی کاولۆکان ئاستەنگی هاتوچۆ هەیە و زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل گیریان خواردووە، ئێستا لە رێگاین بۆ ئەوێ بە شۆفل رێگاکە پاک دەکەینەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا