دوو کرێکار خەریکی رێکخستنەوەی دار و درەختی شەقامێکی هەولێرن. فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
پلانی ئەمساڵ چییە؟
دار و دره‌ختی چه‌ند شه‌قامێكی هه‌ولێر رێكخرانه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر و له چه‌ند شه‌قامێك جوانكاری و رێكخستنه‌وه‌ی دار و دره‌خته‌كان ئه‌نجام دران.
سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 4.2.2024 لەلایەن تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارک و باخچەکان هەڵمەتێکی جوانکاری و رێکخستنەوەی دار‌و درەختەکانی دوورگە ناوەندییەکانی
هەر یەک لە شەقامەکانی 60 مه‌تری، 40 مه‌تری، فەرمانبەران، رێگای كۆنی بنەسڵاوە، ئیسکان و شێخی چۆلی ئه‌نجام درا.
شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هەڵمەتەکەیان بەردەوام دەبێت و لە ماوەی داهاتوودا بایەخ دەدرێت بە چاندنی گوڵ و نەمام لە پێناو زیادکردنی رێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر .
به گوێره‌ی نوێترین داتا، رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر له 20% نزیكبووه‌ته‌وه.
پێشتریش سەروەر وەیسى، لێپرسراوى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر به 964ی راگه‌یاندبوو، له پلانیاندایە لە ساڵی 2024دا ئاستی بەرهەمهێنانی دار و گوڵ بۆ دوو هێندەی ساڵی 2023 بەرز دەکەنەوە.