رێژەکەی گەیشتووەتە چەند؟

لە دهۆک ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە کەمیکردووە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەپێی ئەو ئامارەی نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک بە 964ی داوە، رێژەی تووشبووانی شێرپەنجە (پەنجەشێر) لەو پارێزگایە کەمیکردووە، بەجۆرێک لەماوەی ساڵێکدا 254 حاڵەت کەمتر تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ 4ی شوبات وەک رۆژی جهانی شێرپەنجە دیاریکراوە.

د.چەکدار ئەحمەد یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، رێژەکان بەرز و نزم دەبن، لەبەرئەوەی بەشێک لەوانەی دووچاری نەخۆشیەکە دەبن دەچن بۆ دەرەوەی وڵات و ناویان لە سەنتەری شێرپەنجە تۆمارناکرێت.

بەوتەی د.چەکدار ئەحمەد، رێژەی تووشبووان لەساڵی رابردوودا بەراورد لەگەڵ ساڵی پێش خۆی کەمیکردووە.

داتاکانی سەنتەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک بەمجۆرەیە:

ساڵی 2018 ژمارەی توشبووان هەزارو 152 نەخۆش.

ساڵی 2019 ژمارەی توشبووان هەزارو 369 نەخۆش.

ساڵی 2020 ژمارەی توشبووان 767 نەخۆش بوون (بەهۆی دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا-ژمارەیەکی کەم نەخۆش ناویان تۆمارکراوە).

ساڵی 2021 ژمارەی توشبووان هەزارو 16 نەخۆش بووە.

ساڵی 2022 ژمارەی توشبووان هەزارو 434 نەخۆش.

لە ساڵی 2023 ژمارەی توشبووان هەزارو 180 نەخۆش بوون.

هەر بەگوێرەی ئامارەکانی سەنتەری شێرپەنجەی دهۆک لە ساڵی 2023 ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شێرپەنجە لە پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 439 کەس.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

تا ساڵی 2050 ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە لە جیهان دەبێتە چە...

تا ساڵی 2050 ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە لە جیهان دەبێتە چەند؟