لە سبەینێوە

دایەنگە حکومییەکانی سلێمانی دەست بە دەوام دەکەنەوە

964+

پێشەوا محەمەد

لە سبەینێوە دایەنگە حکومییەکانی سلێمانی دەست بە دەوام دەکەنەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی دەڵێت، ئەو منداڵانەی تۆمارکراون سەردان بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە زاری بەنان وەهاب، بەرپرسی بەشی دایەنگەکان ئەمڕۆ شەممە 3.2.2024 بڵاویکردووەتەوە، کارمەندانی دایەنگا حکومییەکان بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان دەوامیان راگرتبوو، بەڵام پاش کۆبوونەوە لەگەڵیان بڕیاری دەوامکردنیان داوەتەوە.

لە سنووری‌ بەڕێوەبەرایەتیی‌ گشتی‌ چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی هەشت دایەنگەی‌ حکومی‌ هەن، کە دەکەونە ناوشاری‌ سلێمانی‌ و قەزاکانی‌ دەوروبەری‌‌ و منداڵان لە قۆناغی‌ یەک ساڵی‌ بۆ چوار ساڵی‌ لەخۆ دەگرن.

سەبارەت بەکاتی دەوام، بەنان وەهاب وتویەتی، “رۆژانی یەکشەممە تا رۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی تـــا کاتژمێر 2:00ـی دوانیوەڕۆ کارمەندان لە دەوامدا دەبن”.

کۆرسێک بۆ ستافی دایەنگە ناحکومییەکانی سلێمانی کرایەوە

کۆرسێک بۆ ستافی دایەنگە ناحکومییەکانی سلێمانی کرایەوە