لە مانگی رابردوودا

رۆژانە نزیکەی سێ هاوڵاتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون

964+

پێشەوا محەمەد

مانگی رابردوو 152 هاوڵاتی لە ئێران دەستگیر کراون و بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، 81 هاوڵاتیان کورد بوون.

ئامارەکانی رێکخراوەکە، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئاشکرای کردووە، لەو دەستگیرکراوانە 18 کەسیان ژن بوون و منداڵیکی خوار 18 ساڵیشیان لەگەڵ بووە.

لەناو دەستگیرکراوەکاندا هونەرمەند، مامۆستا، چالاکوان، قوتابی و مامۆستای ئایینی بوونیان هەیە.

هەنگاو ئاماژەی بەوەش داوە، تەنیا لە ماوەی مانگی رابردوودا نزیکەی 80 کەس لەسێدارەدراون کە نزیکەی 35 کەسیان کورد بوون.

بەپێی ئەو ئامارانەی پێشتر ئەو رێکخراوە بڵاویکردوونەتەوە، لە ساڵی 2023ـەوە تا ئێستا برینداربوون و کوژرانی کۆڵبەران، دەستگیرکردن و لەسێدارەدان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەردەوام لە زیادبووندایە.

“هۆکارەکانی دەستگیرکردنی ئەو 152 هاوڵاتییە بەشداریکردنی لە خۆپیشاندان، نانەوەی پشێوی، مادەی هۆشبەر و کوشتن بووە”، راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاو وای نووسیوە.

رێکخراوی هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان کۆڵبەرێکیان گرتووە و ...

رێکخراوی هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان کۆڵبەرێکیان گرتووە و برینداریان کردووە