هاتوچۆى هه‌ڵه‌بجه ئامۆژگاریان ده‌كات
بۆ ئه‌وانه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانیان گێڕ ئۆتۆماتیكه ئاگاداربن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، ئامۆژگارى ئه‌و شۆفێرانه ده‌كات كه گێڕی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئۆتۆماتیكه و پێیان ده‌ڵێت “گه‌ر ده‌تانه‌وێت زیاتر پارێزراو بن پێویسته ره‌چاوى ئه‌م ئامۆژگاریانه بكه‌ن:
یه‌كه‌م: ته‌نیا ئیستۆپ واتە برێك، به‌كاربهێنه بۆ وه‌ستانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلەکەت، نه‌كەیت بە گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاندبرێك خێرایه‌کەت کەم بکەیتەوە.
دووه‌م: له‌كاتی وه‌ستاندا، هاندبرێك راكێشه به‌ڵام زۆر توندی مه‌كه، كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ناخۆش به‌ده‌سته‌وه بێت.
سێیه‌م: له‌كاتی وه‌ستانی كاتیدا، گێڕ بخه‌رە سه‌ر “N” و برێك راكێشه، نه‌ك ئیستۆپ بكه‌یت یان له‌سه‌ر “D” بیهێڵیته‌وه.
چواره‌م: وریابه، تا ئۆتۆمبێل به ته‌واوی نه‌وه‌ستێ، گێڕ مه‌گۆڕه بۆ “P” چونكه زه‌ره‌ری گه‌وره‌ت لێده‌دات.
پێنجه‌م: پێویسته بیری گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هه‌بێ، پێویسته 50 هه‌زار كیلۆمه‌تر زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیت و زوو فه‌حسی بكه‌یت نه‌كا كه‌م بكات.
شه‌شه‌م: نه‌كه‌ی به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه گێڕی “D” بگۆڕی بۆ “R” چونكه ئه‌وه ته‌مه‌نی گێڕه‌كه‌ت كورت ده‌كاته‌وه.
حه‌فته‌م: ئه‌گه‌ر خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له 20 كیلۆمه‌تر زیاتره، هه‌رگیز بیر له‌وه مه‌كه‌ره‌وه كه گێڕه‌كه‌ی له “N” ه‌وه بگۆڕێ بۆ “D” یان به پێچه‌وانه‌وه.
هه‌شته‌م: كاتێ گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌سه‌ر “N” ـە پێ به سلێكته‌ری به‌نزیندا مه‌نێ و پاشان له پڕ بیده‌یته “D” بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه به‌خێرایی ده‌ست بكات به‌جوڵه.
نۆیه‌م: كارێكی باش ناكه‌یت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بۆ 10 چركه زیاتر راگرت و گێڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر “D” بێت، بەڵکو باشتره بیده‌یته گێڕی و “N” هاندبرێك راكێشیت.
ده‌یه‌م: واز له‌و خووه بێنه كه هه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت وه‌ستاند خێرا گێڕه‌كه بده‌یته “P” به‌تایبه‌تی له‌كاتی وه‌ستان له ترافیك لایتدا.