بیانییەکانی ماراسۆنی دهۆک وادەڵێن
“سەرمان لە جوانیی کوردستان سوڕماوە”
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بۆ یەکەمجار ماراسونێکی 21 کیلۆمەتری لە دهۆک بەڕێوەچوو، بەبەشداری زیاتر لە 75 وەرزشوان کە بەشێکیان خەڵکی بیانی بوون.
جێری، خەڵکی بەریتانیایە، یەکێکە لە رێکخەران و بەشداربووانی ئەم ماراسۆنە، ئەو دەڵێت: من زۆر چێژم لەم ماراسۆنە بینی، چونکە لە دهۆک بوو، دهۆکیش شارێکە زۆر لە دڵم نزیکە.
بانی، بەشداربوویەکی ترە و خەڵکی ئەڵمانیایە، ئەو دەڵێت “سەرم لە جوانی کوردستان سوڕماوە”.
هەروەها دەڵێت: خەیاڵم نەدەکرد دهۆک سروشتێکی وا تایبەتی هەبێت”، بە قسەی خۆی ئەو توانی لە ماوەی کاتژمێرێک و 47 چرکە راکردنەکەی تەواو بکات.
داڕشتنەوە: میدیا گۆران