نوری گەرمیانی وادەڵێت
“گۆرانییەکی زەخمم بەدەستەوەیە”
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
نوری گەرمیانی هونەرمەندی ناسراو و میللی، سێ بەرهەمی نوێی بەدەستەوەیە، کە بۆ یەکەمجارە بەو ستایلە گوێتان لە دەنگی دەبێت و دەشڵێت، هەندێک جار دڵی دەشکێت و دەیەوێت واز لە کاری هونەری بهێنێت.
زیاتر لە 40 ساڵە نوری گەرمیان لەناو هونەری گۆرانی کوردیدا دیارە، بەڵام لەم ساڵانەی کۆتایی بەرهەمی کەمبوونەتەوە و ئێستاش ئامادەکاری بۆ سێ بەرهەمی نوێ دەکات،
گەرمیانی کە ناوی تەواو نورەدین عوسمانە، تایبەت بە 964 وتی، “ساڵێک زیاترە بەرهەمی نوێم ئامادەیە، کە جیاوازە و یەکەمجارە بەو ستایلە گوێتان لە دەنگی من دەبێت، یەکێک لە بەرهەمەکانم لەلایەن کاوە کاوانیەوە ئامادەکراوە و شتێکی زۆر زەخمە”
نوری گەرمیانی وەک خۆی باسی دەکات، بە هۆی بارودۆخی خەڵک و کوردستانەوە نەیتوانیوە کارەکانی بڵاوبکاتەوە و چاوەرێ دەکات، هاوکات دڵگرانە لەوەی هەندێک کەس بە هونەرمەند ناودەبرێن و خەڵات دەکرێن، کە ناسراو نین و ئەمەش وایکردووە زۆر کات بیر لە وازهێنان بکاتەوە.
نوری گەرمیانی تەمەنی 55 ساڵە و لە ساڵی 1984 وەک گۆرانیبێژ و زەڕب و دەفژەن لە مەیدانی هونەرە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح