"بایدن لە خەو هەڵسە"
لەسەر دواکەوتنى هێرشەکان رەخنەى توندى لێدەگیرێت
964+
وریا فەتاح
هەریەک لە سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران و وەزیرى پێشووى دەرەوەى ئەمەریکا، رەخنەى توند لە بایدن دەگرن، هێرشەکانى شەوى رابردووش بە درەنگ وەخت دەناسێنن و پێى دەڵێن،”بایدن لە خەو هەڵسە”.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ، بە فۆکس نیوزى ئەمەریکى راگەیاندووە، هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە سوریا و عێراق، تەنیا لەو حاڵەتەدا سەرکەوتوو دەبن، کە ئێران رازیی بکەن شەڕى بەوەکالەتى گرووپە چەکدارەکانى لە دژى ئەمەریکا رابگرێت.
لاى خۆیەوە، مایک جۆنسۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، وەڵامدانەوەی هێرشەکانى ئەمەریکاى بە “درەنگ” وێنا کرد و لەسەر ئەوە رەخنەى توند لە بایدن دەگرێت و دەڵێت: بەداخەوە ئیدارەى بایدن، هەفتەیەک چاوەڕێی کرد و سیاسەتى رازیکردنى ئێران پیادە کرا، کە ئەوەش وێرانکەرە و پێگەی ئەمریکا لاواز دەکات.
جۆنسۆن ئاشکراى کردووە، لەدواى هێرشى حەماس بۆسەر ئیسرائیل، زیاتر لە 150 جار هێرشى سەربازى کراوەتە سەر سەربازانى ئەمەیکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەڵام ئەمریکا هەر سیاسەتى رازیکردنى ئێرانى پەیڕەو کردووە.
جەختیش دەکاتەوە، وەڵامدانەوەى ئەمەریکا زۆر دواکەوت، بۆیە وەک دەڵێت: ئیدارەى بایدن دەبێت دان بەوەدا بنێت سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارەساتبارە.
“کاتی ئەوە هاتووە بایدن لە خەو هەڵسێت و دان بەوەدا بنێت، سیاسەتی رازیکردنى ئێران شکستی هێناوە”، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا واى وت.
شهوی رابردوو هێزهكانی ئهمریكا به فڕۆكه و مووشهك، هێرشیان كرده سهر چهندین پێگهی سهربازی گرووپهكانی سهر به ئێران له عێراق و سوریا، كه به لای كهمهوه زیاتر له 25 كهس كوژران.
هێرشهكهی ئهمریكا دوای گهڕانهوهی تهرمی ئهو سێ سهربازهی ئهمریكا به وڵاتهكهیان دهستیپێكرد، كه له هێرشی سهر بنكهیهكی ئهمریكییهكان له سنووری نێوان ئوردن و سوریا كوژرابوون.